له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی داخوازی خۆپیشانده‌رانی كرد
سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه ئێمه له‌به‌رده‌م قۆناغێكى هه‌ستیار و چاره‌نووسسازداین له‌مێژووى میلله‌ته‌كه‌مان و پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌و په‌ڕى مه‌سئولیه‌ته‌وه له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى گه‌لى كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێك به‌ئاراسته‌ى هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه بده‌ین. سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ى به‌چاكسازی ریشه‌یی و سه‌روه‌ری یاسا كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: مافی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانه كه‌تێبینییان له‌سه‌ر هه‌ر یاسایه‌ك هه‌یه له‌رێگه‌ی رێككارییه یاساییه‌كانیه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی دواكه‌وتنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازی خۆپێشانده‌رانیش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: داخوازی خۆپێشانده‌ران به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌و له‌دواى دانیشتنى په‌رله‌مان به‌فه‌رمى وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. وتی رۆژ‌ی چوار شه‌ممه سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆ به‌فه‌رمی داخوازییه‌كانی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تییه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه سه‌عات 2ی پاشنیوه‌رۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌فه‌رمی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وسه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه تایبه‌تییه‌ی په‌رله‌مان ته‌ئكیدیان له‌كاركردن وبه‌هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌و داخوازییانه كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها داواى كرد له‌م كۆبونه‌وه‌یه ته‌واوى داخوازیه‌كانى خۆپیشانده‌ران كه به‌فه‌رمیى له‌رێگه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون و گوێگرتن له‌خۆپیشانده‌رانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى پێكهاتووه گفتوگۆى بابه‌تیانه‌ى له‌سه‌ر بكرێ و بڕیارى پێویستى له‌باره‌وه وه‌ربگیرێ. دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: په‌رله‌مانى كوردستان پابه‌ندى ته‌واوى بریاره حه‌ڤده خاڵیه‌كه‌یه كه له‌دانیشتنى نائاسایی ژماره یه‌كى رۆژى 23/2/2011 ى خۆى دا به‌ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان په‌سه‌ند كرا‌و ده‌بێ هه‌موو خاڵه‌كانى جێبه‌جێ بكرێ و داواشی كرد لیژنه‌ى تایبه‌ت راپۆرته‌كه‌ى خۆى له‌دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ به‌دواداچوون و گوێ گرتن له خۆپیشانده‌ران پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكات، كاره‌كانى لیژنه‌كه‌ش جێگه‌ى رێز و ستایشن.
له‌هه‌مووى گرنگتر ئێمه به عه‌داله‌ت و به‌رێگه‌ى دیموكراسیی كار بكه‌ین و رێگه له‌گه‌نده‌ڵكاران بگرین و یاسا سه‌روه‌ر بێت هاوكات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ دێنه په‌رله‌مان و هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك هه‌بێت به‌رێگه‌ى یاسایی و ئسولى خۆى داوا بكرێت ده‌كرێت گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و راوبۆچوونێكى گشتگیر له‌باره‌وه بێته ئاراوه‌و به ده‌نگى په‌رله‌مانتاران بریارى له‌سه‌ر بدرێت، بۆیه با هه‌موو هه‌وڵ بده‌ین تا رێ له‌خوێن رشتنى كورد بگرین.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رجه‌م برگه‌و خاڵه‌كانی بریاری ژماره 1ی ساڵی 2011 بۆ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه خسته‌روو، هه‌روه‌ك روونكردنه‌وه‌ی پێویستیشی له‌باره‌ی جێبه‌جێ كردنى به‌شێك له‌خاڵه‌كان و گرنگی جێبه‌جێكردنیان كرده‌وه.
پاشان دكتۆر صباح به‌رزنجى سه‌رۆكى لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون و گوێگرتن له‌خۆپیشانده‌رانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى كاره‌كانى لیژنه‌كه و سه‌ردانى شارى سلێمانى و له‌نزیكه‌وه گوێگرتن له‌داخوازى و داواكانى خۆپیشانده‌ران و ته‌واوى چین و توێژه‌كان و وه‌رگرتنى ته‌واوى ئه‌و داواكاریانه و پۆلینكردنى داواكان بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ئاماده‌كردنى پوخته‌ى راپۆرتى لیژنه‌كه و وه‌ك ئاماژه‌ى پێدا به‌پێى فه‌رمانى په‌رله‌مان لیژنه‌كه ئه‌ركى سه‌رشانى خۆى به‌جێ هێناوه‌و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش ته‌واوى داخوازیه‌كانى له‌نامیلكه‌یه‌كدا پاراستوه‌و دابه‌شی كردوه به‌سه‌ر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و هیواى خواست هه‌ر كه‌سه بیر له‌وه بكاته‌وه به‌رژه‌وندى گه‌لى كوردستان بپارێزێ، چونكه په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌رده‌م به‌رسیارێتیه‌كى گه‌وره و مێژووییه.
پاشان له‌وته‌یه‌كدا د.ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌موولایه‌كمان پابه‌ندبین به‌داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران و داواكارییه‌كانیش هه‌مووی ئه‌ركی حكومه‌ت نییه به‌ته‌نها به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موو دام‌و ده‌زگاو لایه‌نێكی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، ئه‌گه‌ر ئیراده‌و ویستی چاكسازیش هه‌بێت ده‌سپێكردنی چاكسازی ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ده‌كرێت و پێویستیشی به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگێكی نیشتیمانیش هه‌یه.
پاشان سه‌رۆكی فراكسیۆن ولیژنه‌كان راوبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌مرۆ هه‌رێم ورووداوه‌كانی ئه‌مدواییه و دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان بۆ گوێگرتن و دۆزینه‌وه‌ى رێگا چاره‌یه‌ك بۆ داخوازى خۆپیشانده‌ران خسته ڕوو .
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند سبه‌ى هه‌ینى سه‌عات 2ی پاشنیوه‌رۆ په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى نائاسایی سه‌باره‌ت به داخوازى و داواكاریه‌كانى خۆپیشانده‌رانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ساز ده‌كات.
پاشان سه‌عات \"5\""ی ئێواره‌ی دوێنێ به‌سه‌رۆكایه‌تی د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شی دووه‌می دانیشتنی نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی تایبه‌تی به‌دواداچوون وگوێگرتن له‌داخوازییه‌كانی خۆپێشانده‌ران و سه‌رۆكی فراكسیۆن ولیست ولیژنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌موو سه‌رۆك فراكسیۆن و لیسته‌كان و سه‌رۆك لیژنه‌كان كه گوێبیستى وتاره‌كه‌ى رێزدار سه‌رۆكى هه‌رێم بوون به‌دڵخۆشیه‌وه پێشوازییان لێ كرد، گفتوگۆى تێروته‌سه‌لیان له‌باره‌ى ته‌وه‌رى كۆبونه‌وه‌كه كرد له‌گه‌ڵ خاڵى تر‌ى په‌یوه‌ست به خواستى میلله‌ت.
به‌ر له‌كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كارنامه‌ی دانیشتنی داهاتوي خسته‌روو، كه‌بریاره 3خاڵ له‌خۆ بگرێت خاڵی یه‌كه‌مییان تایبه‌ت ده‌بێت به‌داخوازییه‌كانی خۆپێشانده‌ران و خاڵی دووه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به‌راپۆرتی لیژنه تایبه‌تییه‌كه‌ی په‌رله‌مان وبریاره 17خاڵییه‌كه‌ی ژماره 1ی ساڵی 2011 و خاڵی سێیه‌میش ته‌رخان ده‌كرێت به‌بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان."
