پەیمامی سەرۆك بارزانی بۆ خەڵكی كوردستان
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانییە:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
گه‌لی كوردستانی تێكۆشه‌ر،خوشك و برایانی ئازیز:
جارێكی تر سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌م و ته‌مه‌نای شفا ده‌كه‌م بۆ برینداره‌كان، داوا له‌دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م كه هه‌رچی پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بریندارانه چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
من زۆر خۆشحاڵم كه ده‌بینم گه‌نجه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و شارستانیانه داواكانیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پێشنیاری زۆر زۆر چاك و زۆر به‌نرخ، ئه‌مه‌ش ده‌لیلی پێگه‌یشتنی گه‌نجه‌كانمانه كه ئه‌وپه‌ڕی خۆشی و شادییه بۆ من، دڵنیابن كه‌س به‌قه‌د من ئێوه‌ی خۆشناوێت.
ئێوه رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن و رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن و ئایینده له‌سه‌ر شانی ئێوه‌یه و ئه‌و ئه‌مانه‌ته ده‌بێت ئێوه به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن ئینشائه‌ڵا به‌سه‌ركه‌وتوویی.
به‌ڕێزان خۆپێشاندان مافێكی سروشتییه و ده‌بێت گه‌لی ئێمه ئازاد بێ له‌خۆپێشاندان و له ڕا ده‌ربڕینی ئێش و ئازاره‌كانی، من نامه‌وێت له‌كوردستانێكدا بژیم ئه‌گه‌ر میلله‌تی كورد تێیدا ئازاد و سه‌رفیراز نه‌بێت.
ته‌نها تكای من ئه‌وه‌یه ، تكایه‌كی برایانه، بۆ پاراستنی سومعه‌ی خۆتان و وڵاته‌كه‌تان مه‌هێڵن ئه‌و خۆپێشاندانانه هیچ كاتێك توندوتیژی لێ بكه‌وێته‌وه. مادام ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه هه‌رچی ده‌تانه‌وێت بیڵێن و هه‌ر بیروڕایه‌كی هه‌تانه ده‌ری ببڕن ئیتر ئومێده‌وارم كه ده‌رفه‌ت نه‌درێت هیچ جارێك توندوتیژی رووبدات، بۆ پاراستنی سومعه‌ی خۆتان و وڵاته‌كه‌تان.
ده‌نگم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه‌دایه كه داوای چاكسازی ده‌كات، داوای دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.
خوشك و برایانی به‌ڕێز ، دوای گه‌ڕانه‌وه‌م دیراسه‌تێكی ته‌واوی وه‌زعه‌كه‌مان كردووه‌و گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته، ده‌بێت موعالهجهیهكی ئه‌ساسی بكرێت نه‌ك به موسهكینات.
داواكارم له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت ئه‌و 17 خاڵه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌ر خاڵێكی تریش په‌سند بكرێت و پێشنیار بكرێت كه له‌خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و خه‌ڵكی هه‌رێم دابێت. ده‌بێت پرۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌ت به‌جدی له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت، داواكارم له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌رچی زووتر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامبده‌ن و هه‌ر له‌ئێستاوه ئاماده سازی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام موعاله‌جه‌ی ئه‌ساسی به‌ڕه‌ئی من ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕای گه‌ل، چونكه مه‌رجه‌عییه‌تی ئێمه ته‌نها خه‌ڵكی كوردستانه.
من داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكات بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خت، تا میلله‌ت ڕه‌ئی خۆیی و حوكمی خۆی بدات.
خوشك و برایان من له‌به‌هاری 1991 داوای هه‌ڵبژاردنم كرد، چونكه من ویستوومه ئێوه ئازاد بن و بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆتان بده‌ن، سه‌ربه‌رزم به‌وه‌ی رۆڵم هه‌بووه له‌چه‌سپاندنی دیموكراسی له‌كوردستان و سستهمێكمان داناوه كه نه‌سه‌رۆكی تاهه‌تایی هه‌یه، نه حزبی حاكم هه‌یه و نه په‌رله‌مانی هه‌میشه‌یی هه‌یه، به‌ڵام میلله‌تی به‌رده‌وام هه‌یه و ئه‌م میلله‌ته مه‌رجه‌عمانه و بۆیه ده‌بێت ئۆ ئه‌م مه‌رجه‌عیه‌ته بگه‌ڕێینه‌وه و خۆی بڕیار و حوكمی خۆی بدات.
سڵاو و رێز
