سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستا ده‌كات
هه‌ولێر _ سامان
كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی ده‌كات به مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی سلێمانی.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌گرنگى دانیشتنه نائاساییه‌كه‌ى سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانى كرد، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند\" به‌هۆى رووداوه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوو، كه خۆپیشاندانه ئاسایى و یاساییه‌كه شێوێندراو و به‌شێوه‌یه‌كى تر ئاراسته كرا وخوێنى تیاررژاوه وخه‌ڵكى تێیدا كوژراوه، هه‌موولایه‌كمان نیگه‌رانین وله‌به‌رده‌م مهسئولیهتیێكى مێژوویى گه‌وره‌داین. بۆیه پێویسته كارێكى وابكه‌ین كه‌یاسا سه‌ر سه‌روه‌ر بێت ء ره‌وشه‌كه ئاسایى بكرێته‌وه وپه‌رله‌مانیش چاودێرى وبهدواوداچوون بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت بكات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" كه‌س له گه‌ل قه‌ده‌غه‌كردنى خۆپیشاندانى مه‌ده‌نیانه‌دا نییه، خه‌لك مافی خۆیه‌تى بۆ خستنه‌رووى داخوازى وداواكاریهكانى، خۆپیشاندانى هیمنانه ویاساییانه ئه‌نجام بدات. ورێزیش بۆ خێشاندهران هه‌یه كه به‌پێى یاسا بۆ گه‌یاندنى داخوازیه‌كانیان بۆ ده‌سه‌ڵات\"".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوای له فراكسیۆنه‌كان به گیانى به‌رپرسیارێتى نیشتمانى وپاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان وده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مان، رۆڵى خۆیان لههێوركردنهوهى بارودۆخه‌كه وچاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان ببینن\""."
