سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی نوێی سوید له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، باڵیۆزی نوێی سوید خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و دیداره‌و ستایشی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئاماژه‌ی به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كرد له گشت بواره‌كاندا و راشیگه‌یاند كه سوید وڵاتێكی دۆستی كوردستانه و په‌یوه‌ندییه‌كی له مێژینه له نێوان هه‌ر دوولادا هه‌یه و خه‌ڵكی سوید به بایه‌خه‌وه سه‌یری كوردستان ده‌كه‌ن و خوازیارن درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بده‌ن و له نزیكه‌وه‌ش ئاگاداری مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردستانن ، بۆیه ئه‌مرۆ خۆشحاڵن كه ده‌بینن هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی پێشكه‌وتوودایه و گه‌له‌كه‌شی رۆڵێكی سه‌ره‌كی له عیراقی فیدراڵ‌دا ده‌بینن و رۆڵی سه‌رۆك بارزانیشی له هێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی به‌رزنرخاند و په‌یوه‌ندییه‌كی دبلۆماسیانه‌ی سه‌ركه‌وتوو.
سه‌رۆك بارزانی ، وێرای به‌خێرهێنانی باڵیۆزی نوێ ، پیرۆزبایی لێ‌كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و ئه‌ركه‌ی كه پێی سپێردراوه و هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو له پێناو زیاتر به هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌رخستنی كاره‌كه‌ی و رایگه‌یاند كه سوید هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه پشتگیری له كێشه ره‌واكه‌ی گه‌لی كوردستانی كردووه و ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری ره‌وه‌ندی كوردستانی تێدایه كه رۆڵێكی ئێجگار گه‌وره ده‌بینن هه‌م له‌و وڵاته‌دا و هه‌میش له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و سوید و هیواشی خواست ئه‌و وڵاته سوود له ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرێ و زیاتر هانی كۆمپانیاكانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیادنانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
