سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی كۆماری توركیا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا، باڵیۆزی كۆماری توركیا له عیراق وێرای پیرۆزكردنی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی 13 و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ، هه‌ر دوولا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی جێگرنگیی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه دوو قۆلییهكانی نێوان عیراق و توركیا به گشتی و هه‌رێمی كوردستان و توركیا به تایبه‌تی و پته‌وكردنی له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و هاریكاری هاوبه‌ش تاووتوكرد.
سه‌رۆك بارزانی گرنگی پته‌وكردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ر دوولا دووپاتكرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له خزمه‌تی به‌رژه‌وندیی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی ته‌واوی ناوچه‌كه بێت و لای خۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا ئاماژه‌ی به گرنگیی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و هه‌وڵه‌كانی به‌رێزیان له پته‌وكردنی چوارچێوه‌ی هاریكاریی و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی. دووپاتیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه په‌رۆشی فراوانكردنی رووبه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه.
