كورد بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌ی سه‌رژمێری كه‌ركوك ده‌كات
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق برِیاری دوورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستانیدا له لێژنه‌ی پێكهێنراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی كه‌ركوك.
له مباره‌یه‌وه نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمانی شاره‌كه به گه‌رمی پێشوازیان له برِیارهكهی وه‌زاه‌رتی پلاندانا كردوو به هه‌نگاو و برِیارێكی ئیجابیشیان دایه قه‌ڵه‌م.
وته‌بێژ به ناوی به‌ره‌ی توركمانی عه‌لی هاشم رایگه‌یاند دوای ئه‌و برِیاره ئیجابییه‌ی وه‌زاه‌رتی پلاندانان ئه‌وان به جیدی ههولڕَدهدهن بگهرِێنهوه ناو كه‌ش و هه‌وای كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه پێكهێنراوه‌كه كه تایبه‌ت به به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سه‌رژمێری شاره‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له پارێزگای كه‌ركوك مه‌حه‌مه‌د خه‌لیل رایگه‌یاند برِیارهكهی وه‌زاره‌تی پلاندانان له جێی خۆی بوو، بۆیه ئه‌ندامانی كوتله‌ی عه‌ره‌بی برِیاری گهرِانهوهیاندا بۆ ناو كۆبوونه‌وه‌كان و پێشكه‌ش كردنی تهحهفوزاتهكانیان له كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌كه.
له‌لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رزگار عه‌لی هۆشداریدا له برِیارهكهی وه‌زاره‌تی پلاندانان، هه‌روه‌كو ههرِهشهی به‌شداری نه‌كردنی كوردیشیدا له كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌كه.
عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا \" ئاساییه به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران لێژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌كردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له شاری كه‌ركوك پێكبهێنرێت و نوێنه‌رانی ته‌واوی پێكهاته‌كانیش له‌خۆ بگرێت\""، ناوبراو رایگه‌یاند له دهسهلاَتی وه‌زاره‌تی پلاندانان نییه هیچ لایه‌نێكی لێژنه‌كه له‌وانه‌ش نوێنه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ئامار له هه‌رێمی كوردستان بكشێنێته‌وه یاخود دوور بخاته‌وه چونكه هه‌ر یه‌ك له نوێنه‌رانی ئه‌و دوو لایه‌نه بۆچوونیان جیاوازه له بۆچوونی حكومه‌تی فیدرِاڵ سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رژمێری شاری كه‌ركوك بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێكبهێنرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به پێویستیشی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن له برِیاره چاره‌نووس سازه‌كانی شاره‌كه بێئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك دوور بخرێته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد ئه‌گه‌ر وه‌زاه‌رتی پلاندانا له سه‌ر برِیارهكهی به‌رده‌وام بێت كورد بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌كه ده‌كات.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی كوردستانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رازی نین هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی له كۆبوونه‌وه‌كان به‌شداربن، ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ری كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان نه‌كات چونكه به پێی ده‌ستوور هێزی پیشمه‌رگه به‌شێكی گرنگه له هێزه‌كانی سوپای عێراق .
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی"
