ئه‌حمه‌د تورك: خوێندن به‌زمانى دایك مافی بنه‌رِه‌تى هه‌مو مرۆڤێكه
سه‌رۆكى كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگاى دیمو‌كراتى داواده‌كات به‌گرنگیه‌وه برِوانرێته پێشنیاره‌كه‌ى (عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان)ـى سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان كه داواى كردبو كێشه‌ى كورد به رِێگه‌ى ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێت و جارێكى تر له‌سه‌ر كێشه‌ى كورد خوێن نه‌رِژێت.
(ئه‌حمه‌د تورك) سه‌رۆكى پارتى كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگاى دیمو‌كراتى كه گه‌وره‌ترین پارتى كوردیه له توركیا رِایگه‌یاند: پێویسته له‌سه‌ر كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بێت و یه‌ك رِیزى خۆى بپارێزێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ى و په‌یوه‌ست بێت به هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد.
ئه‌م وتانه‌ى ئه‌حمه‌د تورك له‌میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بو بۆ ناوچه‌ى قزلى سه‌ربه شارى ماردین له كوردستانى توركیا كه هاولاَتیان خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدابو به‌مه‌به‌ستى نارِه‌زایی ده‌ربرِین دژ به رِێگرى كرد له خوێندن به زمانى كوردى له توركیا.
به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى جیهانى توركی ئه‌حمه‌د تورك گوتیشى: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تى توركیا و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان وته‌كانى عه‌بدولاَ ئۆجه‌لانى سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان به‌گرنگى وه‌ربگرن كه داواى كردبو كۆتایی بهێنرێت به خوێن رِشتن و شه‌رِ و كێشه‌ى كورد به رِێگه‌ى ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێت.
ده‌رباره‌ى خوێندن به زمانى كوردى ئه‌حمه‌د تورك ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه خوێندن به زمانى دایك یه‌كێكه له ماف بنه‌رِه‌تیه‌كانى مرۆڤ و ناكرێت پێشێل بكرێت.
له‌كۆتاییدا ئه‌حمه‌د توركى سه‌رۆكى كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگاى دیمو‌كراتى رِه‌خنه‌ى له حكومه‌تى توركیا گرت له‌مه‌رِ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد و داواى كرد كه حكومه‌تى توركیا كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكات و كۆتایی به‌و كێشه‌یه بهێنێت.
سه‌رچاوه/ئه‌نسات
