ئاشتی هه‌ورامی: ساڵی داهاتوو هه‌نارده‌ی نه‌وتمان ده‌گاته (200) هه‌زار به‌رمیل
ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: یه‌كێك له ڕێكه‌وتنه‌كانی لایه‌نی كوردستانی بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێی عێراقدا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی بواری نه‌وت‌و غازه له‌نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدا، له‌و باره‌یه‌وه وتیشی: \"هێشتا له تاووتوێكردنداین له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ركات پاره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی بواری نه‌وت كه له هه‌رێم كاریان كردووه درا‌و دانیان به گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا نا، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه\"".
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی هه‌ولێر‌و به‌غدا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه ڕۆژانه (100) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی خۆی هه‌نارده بكات‌و له كۆتایی ساڵی داهاتووشدا ئه‌و ئاسته ده‌گه‌یه‌نێته (150) هه‌زار بۆ (200) هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حسێن شه‌هرستانی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، كه ڕایگه‌یاندبوو، پێویسته هه‌رێم ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (17%)ی بودجه‌ی گشتیی عێراقی بۆ ته‌رخانبكرێت، یاخود داواكردنی به زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ئاشتی هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وان چیتر مامه‌ڵه‌و دانو‌وستان له‌گه‌ڵ شه‌هرستانی ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان‌و پرسی ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ‌و وه‌زیری نه‌وتی نوێی عێراقدا ده‌كه‌ن.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر‌و به‌غداوه ڕابگرێت."
