كوردستانی بەهێزتر سەردەكەوێ..
April 7, 2020
وتار و بیروڕا
كوردستان یا حكومەتی كوردستان ، جگە لەوەی بەرهەمی خەباتێكی پر شانازی دەیان ساڵەی شۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستانە ، خاوەن بناغەیەكی پتەوە ، ئەویش دیموكراسییە ، بەو واتایەی كە بە رەنج و بەرهەم و دەنگی تاك بە تاكی كوردستانیانە ، ئەو كەسانەی كە بە خوین و گیانیان خەباتیان كرد و خۆراگریان كرد بەرامبەر هەموو نەهامەتیی و پیلانگێریی رژێمە یەك لە دوای یەكەكان ، كیمیاباران ، ئەنفال ، زیندانی سیاسی ، هەوڵی سرٍینەوەی شوناس وێرانكردنی سەدان گوند ..
دوژمنان و داگیركەران ، تا پێش ئەوەی كوردستان خاوەنی شانازی و دەوڵەتی خۆی بی ، ئەوا گەلی كوردیان زۆر بە ناشیرین و ناشارستانی پیشانی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان دەدا ، بە شێوەیەك بینیمان كاتێكی گەلی كوردیان ژەهراویی و زیندە بە چاڵ دەكرد ، ئەو هەموو دونیا و كۆمەڵگە مرۆڤایەتی خۆیان لە ئاست هەموو ئەو تاوانكارییانە بێدەنگ كرد و چاو و گوێیان داخستبوو ..
بەڵام ، هەر كە دوای رٍاپەرینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 و دواتر حیكمەت و سەركردایەتیی ژیرانەی كوردستان و لە نێویاندا سەرۆك بارزانی ، كە دوای هەڵبژاردن و دامەزراندنی حكومەت و چەسپاندنی یاسایی كرد ، ئەوا گشت هەڵوێست و بۆچوونە كان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی بەرامبەر بە پرسی كورد و گەلی كورد ، وەك نەتەوەییەك كە حەزی لە ئاشتیو پێكەوە ژیان و پێشكەوتن و شارستانییە بە شێوەیەكی زۆر كاریگەر و بەرچاو گۆرانكاری بەسەر داهات ..
ئەگەر چی لە ماوەی سێ دەیە حكومراتی گەلی كورد لە باشووری كوردستان ، پیلانگێری و هەوڵی زۆر دران ـ كۆسپ و تەگەرە بەرامبەر بە كاروانی پێشكەوتن و ئاوەدانی و ئەزموونی كوردستان دروست بكرێت ،بەڵام سەرەرایی هەموو ئەو ئاستەنگانە ، رێرەویی حكومرانی كوردستان رانەوەستا و هەنگاوەكان بەرەو پێشەوەن ، ئاریشە و كۆسپەكان نەیانتوانیی خەون و مەرامی دوژمنان بێنە دی ..
مێژوو و دوژمنان و دوستانی گەلی كورد ،بۆ خكومرانی كوردستان شاهیدن لە ماوەی رابردوو، دەسەڵاتداری كوردستان توانیی كوردستانێكی دوا كەوتوو لە گشت
بوارەكان و كە ئەگەر بڵێن كە وەك گوندێك بوو ، بە ئاراستەی شارستانی و پێشكەوتن هەنگاویی گرنگی نا.. بە شێوەیەك لە ماوەی چەند كابینەی رابردوو ، نەك سیمای كوردستان لە رووی پێشكەوتن و ئابوورییەوە سەركەوتنی گەروەی بە بەراوەرد زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە و بەغدا بە دەستهێنا بەڵكو ئەو كاروانە زیاتر بەرە لووتكە هەنگاویی نا..
گرنگە ئاماژە بەوە بدەم كە ،پێنج ساڵی رابردوو، سەرٍەرای جەنگ و قەیران دارایی و گشت گوشارەكانی بەغدا لە رووی داراییەوە ، ئەوا سەركردایەتی حەكیمانەی كوردستان ، بە پاڵپشتی گەلی كورد و گشت دڵسۆزانی ئەم نیشتیمانە توانییان ، قۆناغە سەختەكان بەرەو كەنارٍی دڵنییایی تێپەرٍێنن و بە هەموو دونیا بڵێن كە كوردستان لە رێرەوی پێشكەوتن و سەركەوتنە بەرەو لووتكە..
كوردستان ، دوای چەند كابینە و حوكمرانی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، سەرٍەرای هەموو گیروگرفتەكان بەگرتنەبەری سیاسە و دیپلۆماسی ژیرانە و حەكیمانە ، ئەمرٍۆ لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان خاوەن پێگەیەكی بە هێز و متمانە پێكراوە ، ئەوەش هەنگاوەكانی كوردستانێكی بەهێزتر لە رووی گەشەسەندن و ئابووری زیاتر بەرەو پێشەوە دەبات ..
لە ئێستاشدا ، كە عێراق ،ناوچەكەو جیهان ، رووبەرووی جەنگێكی ترسناكی وەك رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتەوە، حكومەتی كوردستان و گەلی كورد ، لە سەنگەری پێشەوە رووبەرووبوونەوەی ئەو جەنگەیە ، تا بە ئەمرٍۆ بە گرتنەبەری پلان و بەرنامەیەكی چرٍ و كاریگەر كە لە سەررئاستی هەموو ناوچەكەو دونیا بێ وێنەیە ، چاوەروان دەكرێت بە سەر ئەو جەنگەشدا سەركەوتنی گەورە بە دەست بهێنێت ..
بەدڵنییاییەوە، دوێنی جەنگی پاراستنی كوردستان ، قەیرانی دارایی و ئابووری و پیلانەكان و ئەمرٍۆش رووبەرووبوونەوە و جەنگی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئەوا نیشانە وهێمای سەركەوتنی كوردستانێكی بەهێزترە ..

رێبوار حەمەلاو شوانی