نێچیرڤان بارزانی كەسایەتی و سەركردایەتییەكی بەهێز لە پێناو كوردستانێكی بەهێزتر ..
February 16, 2020
وتار و بیروڕا
گەلی كورد لە تەواوی مێژووی خەباتی پڕ سەروەری بۆ پاراستنی مانەوەی و بەردەوامبوونی لە ژیان پەیوەندی جیاجیای لەگەڵ هێزەكانی دەوروبەری درووست كردووە. باشترین دیبلۆماتكارەكان ئەو كەسانەن، كە دەزانن، كە دەبێت بێ دەنگ بن و كەی پێویستە لسەریان ئاخافتن ئەنجام بدەن. دیبلۆماتكار نابێت هەموو شت بدركێنێت و لەكاتی دانوستان سەرجەم كارتەكانی بەردەستی ڕوو بكات. دەستپاكی و هاوسەنگی و ڕاگرتنی ناوبانگی باش و بەدەستهێنانی متمنانەی بەرامبەر هۆكاری سەركەوتنی دیبلۆماتكارە لە كاتی دانوستان.لێهاتوویی لە ڕووی دیبلۆماسیەوە ئەو توانایەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕاوەكان، دانسقەیی و ویستی زانست و خۆش ڕەفتاری و دلێری و توانای مامەڵەكردن لەگەڵ هەر كەسێك، هەندێ تایبەتمەندی سەرەكین، كە پیویستە لە كەسی دیبلۆماتكار بوونیان هەبێت. ئێستا هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی سەربەخۆ هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكرێت و بووەتە ئەو ژمارە گەورەیەی نەتوانرێت فەرامۆش بكرێت.بەشداریی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی متمانە پێكراوە پر بایەخ لە سەر ئاستی ناوچەكە و دونیا و بە درێژایی ئەم ساڵانە لە كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، بایەخ و تایبەتمەندیی پێگەی كوردستان نیشان دەدات، چونكە ئەوانەی بەشداری دەكەن لە ئاستی وڵاتانی جیهانن، بەڵام كوردستان تاكە هەرێمە بە فەرمی بەشداری پێ دەكرێت و سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ، هاوشێوەی سەرۆكی دەوڵەتێك لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، كە ئەمە خۆی لە خۆیدا دەرخەری ئەوەیە كە كوردستان پاڵپشتیی بەهێزی لە ئاستی جیهاندا هەیە.ھەل و مەرجی ئێستای خەباتی كوردستان دا، و بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی سەركەوتنی حكومەتی ھەرێم و ھەروەھا بە روانین بە پێگە و هێزی پارتی دێمۆكراتی كوردستان و پشتگیری رێزدار سەرۆك مەسعود بارزانی؛ ئێستا كەسێكی شیاوتر لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، نەبێ بۆ ئەوە سەرۆكایەتی ھەرێم بكات، كەوابوو دەتوانین بە واقیعبینییەوە بڵێین، كە دەكرێ بە ئەمێدەوە بەڕوانینە تێكۆشان و ئێداری ھەرێم لە ژێر سەرۆكایەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دا. هەروەها هەروەها ، پێ بە پێ و قۆناخ بە قۆناخ، تا رادەیەك بەڵێنییەكانی بە ئەنجام گەیاندووە، حزبە سەرەكییەكانی كوردستان بە چاوی رێزەوە دەڕواننە بیری ھاوكاری خوڵقێن و تێگەیشتنی رێزدار نێچیرڤان بارزانییە لە ئاستی ناوچەیی دا، روونبووەوە. زۆر ڕوونە چاویی وڵاتانی ناوچەكە و دونیا لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق و پرسی سیاسی و ئەمنییە، بۆیە دەبێ كوردستان خۆی بۆ ئەم پرسانە ئامادە بكات.ئەو شوێنەی كە سەرۆكی ئەمریكا پێشوازی لە شاندی باڵای كوردستان كرد و دانانی ئاڵای كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی لەم دیدارە گرنگە تایبەت مەندی خۆی هەبوو، دەركەوت كە كوردستان ئەگەر چی وەك هەرێمە بەڵام دانیشتن لە گەڵ سەرۆكەكەی وەك ئەوە وایە كە وڵاتێكی هەرە بەهێزو كاریگەر بێت ، دیمەنی دیداری ترامپ و سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی، هاتنە پێشەوەی چەند هانگاوێك لە لایەن ترەمپەوە بۆ شاندی كوردستان زۆر گرنگ بوو، گەرمی پێشوازی كردن و گفتوگۆكان لەو دانیشتنە بووە جێگای بایەخی میدیایی جیهانی و بە گرنگیەوە باسیان لە دیدارەكەی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەمریكا كرد.دیپلۆماسیەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئاستی جیهان دیارو بەرچاوە كە چۆن توانیوویەتی لەو ماوەییەی كە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە كوردستان لە ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان زیاتر بباتە پێشەوە ئەمەش كارێكی ئەوەندە ئاسان نییە و سەركردەو كەسی تایبەتمەندی دەوێت بۆئەوەی گەشە بەم پەیوەندییانە بدات. شاندی كوردستان چەندین دیداری گرنگیان هەبوو لەو كۆڕبەندە لە گەڵ سەركردەی وڵاتان و كاربەدەستانی دونیا، بەڵام لە هەمووان كاریگەرتر دانیشتنی سەرۆكی ئەمریكا بوو لە گەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، ئەمریكا وەك كاریگەرترین و بەهێزترین وڵاتی دونیا كوردستانیش وەك بەهێزترین و ئارامترین هەرێم لە جیهان مامەڵەی وەك وڵاتێك لەگەڵ دەكرا.بەشداری كردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قسەكردن لەم كوڕبەندە،تایبەتمەندی خۆی هەبوو، وەك دەبینین ئاسۆێكی گەش لە بەردەم كوردستانە، بانگهێشتكردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بە شێوەیەكی فەرمی دەری خست كە كوردستان وەك دەوڵەت وایە،خۆری كورد و كوردستان لە داڤۆس باشتر و گەشتر هەڵهات. وڵاتە زلهێزەكان بە بایەخێكی تایبەتەوە دەڕواننە كوردستان، بۆیە هەرێمی كوردستان حسابی تایبەتی بۆ دەكرێت. هەموو هەنگاو وئاماژەكان بەرەو سەركەوتن وپێشكەوتنی كوردستانێكی بەهێزترە..

رێبوار حەمەلاو شوانی