ئەو پارتە لەسەرەتای دامەزراندیان دروشمیان ئەوە بوو خەبات دەکەین بۆ دامەزراندنی دەولەتێک بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان.بەلام ئەگەر بە وردیی سەیری دروشمەکان و کارکردەوەکانی ئەم پارتە بکەین دەبینین نەک کاریان بۆ ئەوە نەکردوە بەلکو هەموو کات بوونە بەربەست و رێگر لەدروست بوونی دەولەتی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان.ئەو سیاسەتەی پەکەکە ئێستا پەیرەوی دەکات هیچ لەبەرژەوەندی کوردستان نیە بەلکو زیاتر خزمەت بە دوژمن و نەیارانی کوردو کوردستان دەگەینێت.بەتایبەتی نزیک بوونەوەی لە وەلاتی ئیران کە بەئاشکرا بوونە دەسکەلای دەستی ئیران چۆن بیەوێت بەم شێوەیە ئاراستەی دەکات لەبەرژەوەندی خۆی دابێت.ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمریکا فشاری زیاتری خستە ئیران،نەکرینی نەوت و گازی ئیران لەلایەن وەلاتی تورکیا بەمەش پالەپەستۆی سەر ئیران زیاتر کرد لێرە دا هەرێمی کوردستان دەبێتە جێگرەوەی وەزە بۆ تورکیا . بۆیە ئیران هەموو هەولێک دەدات کەئەمە روونەدات بۆ ئەم مەبەستەش هەولدەدات بارودۆخی کوردستان تێک بدات. لێرەدا پێویستی بە پەکەکە دەبێت تاکو بەکاری بێنێت دژی هەرێمی کوردستان و جموجول و چالاکی زیاد بکات لەناو خاکی کوردستان دژی تورکیا. لەم حالاتەدا تورکیا وەلامی دەبێت هەول ئەدەن هەرێمی کوردستان بکەنە مەیدانی شەڕ. هەموو خەلکی کوردستان ئەوەیان بۆ روون بۆتەوە کە پەکەکە هەمیشە دارو دەستەی دوژمنانی کوردە نایەوێت لە هەرچوار پارچەی کوردستان کورد بە مافەکانی خۆی بگات تا بتوانێت دژی مافەکانیەتی هەر شوێنێک بۆی چووە وێرانی دەکات لە کوردستانی باکوور ناوچە کوردییەکانی بە وێرانی جێهێشت لە کوردستانی رۆژئاوا نەیهێشت کورد داوای مافی خۆی بکات بەهۆی بریارە تاک لایەکانی بەڵکو بە نوێنەرایەتی رژێمی ئەسەد دەستی بەسەر ناوچە کوردییەکان گرت تا کوردەکان نەگەن بە خەونی خۆیان. لە رۆژهەڵاتیش لە جیاتی پاسداران سنووریان بۆ دەپارێزێت تا بۆی بکرێت رێگا بە حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی نادات نزیک بنەوە لە خاکی رۆژهەڵات ئێستاش دەیانەوێت شەری خۆیان بێننە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بەڵام بەڵام ئێرە شوێنەکانی تر نیە تاوەکو بەدەستی دەرەکی و دوژمنانی کورد وێرانی بکەن چۆنکە پێشتر گەلێک هەولیان داوە بارودۆخی کوردستان تێک بدەن بەلام نەیانتوانی و شکستیان هێنا ئەمەش ئەو راستیمان بۆ دەردەخات کە پەپەکە هیچ کارێکی نەکردوە له بەرژەوەندی کورد بێت.
ئەگەر سەیری ئەم رووداوانەی چەند رۆژە بکەین کە دانگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیان هێنا چ کارە تیرۆرەکەی شاری هەولێر و ئەو رەفتارە تورک پەرستانەی لە بەرامبەر هاولاتیانی هەرێمی کوردستان کرا لە وەلاتی تورکیا هەموو دەرئەنجامەکەی بۆ پەکەکە دەگەرێتەوە . بەلام سەرەرای هەموو ئەم کاروکردوانە و خراپیەکانیان سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەیانامەیەکی فەرمی دا راگەیاندن وێرای دەست خۆشی لە دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆری کوردستان و شەرمەزارکردنی کاری تیرورستی و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی کردوەکە هەرێمی کوردستان لە هیچ کات و ساتەکان پەنایان بۆ شەرو ئاژاوەگێری نەبردووە بەلکو هەموو کات لەگەل دانوستاندن و گفتگۆدابوونە کەئەمە شتێکی حاشا هەلنەگرە چونکە لە هەرێمی کوردستاندا هیچ جیاوازیەک لە نێوان نەتەوە و ئاین و زمان دا بوونی نیە چەندین سالە پێکەوە ژیاون لەم هەرێمە ئەمەش لەژێر سایەیی سەرۆکایەتی هەرێم کەوای کردووە ببێتە جێگای بایەخی هەموو وەلاتانی جیهان و بەچاوی رێزەوە سەیری کوردستان بکەن .