ئەگەر ئەو رێكەوتنە جێبەجێ ببێت گردەكە سەرۆكایەتیەكان دەبەخشێتەوە

ئەگەر ئەو رێكەوتنە جێبەجێ ببێت گردەكە سەرۆكایەتیەكان دەبەخشێتەوە
یەعنی چی : بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردن دەكەین و دەبێت سەرۆكیش لەناو پەرلەمان هەڵبێردرێت؟!
ئەوەی ئەو دوو ئاراستەیە تێنەگات، تا دونیا ماوە ناتوانێت لە روئیای نەوشێروان تێ بگات ئاخر نەوشێروان مستەفا لەكەیەوە باوەری بە دیموكراسی و سەروەری یاسا هەیە، تا نیاز پاكی خۆی لەمەر ئەو دوو ئاراستەیە لێوەربگیرێت، نەوشێروان مستەفا روئیایەكی روونی و بێ ئەوڵاو ئەوڵای حزبی قائیدی هەیە لەكوردستان بەسەرۆكایەتی خۆی، جودا بوونەوە و رێكەوتنەكەشی لەگەڵ یەكێتی بەرئەنجامی ئەوەیە. بەكورتی و بەكوردی سیناریۆكە بەم شێوەیە....
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی كوردستان، لەنێوان یەكێتی و گۆراندا بێت، بە مەرجی ئەوەی یەكێتی و گۆڕان بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بكەن، بۆ 50+1یش خاڵێك لە رێكەوتنەكەدا هەیە كە دەرگای رێكەوتن كراوەیە لەناو پەرلەماندا، وەك ئەوەی نەوشێروان مستەفا لە وتارەكەی دا خەتی لەژێر كێشا، ئەمەش بەو واتایەیە هێزە ئیسلامیەكانیش دەتوانن بەشداری رێكەوتنەكە بكەن لەناو پەرلەماندا بۆ پێكهێنانی زۆرینەیەكی لەرزۆك، بەمەش سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت، لەژێر كۆنترۆڵی راستەوخۆی گردەكەبێت، ئەوەی لەگەڵ میزاجی نەوشێروان مستەفا یەك بگرێتەوە سەرۆكایەتیەكی پێدەبەخشرێت
Top