لە عێراق 25 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 25 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 5 هەزار و 173 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/3/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 5 هەزار و 173 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 3 هەزار و 463 کەسیش چاکبوونەتەوە، 25 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 708 هەزار و 951 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 646 هەزار و 619 کەس چاک بوونەتەوە و 13 هەزار و 483 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.














باسنيوز


Top