سیستانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بۆ عێراق دیاری دەکات
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، بۆ وڵاتەکەی، دیاری دەکات.
نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 22-7-2020، یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجەی کۆچییە.
بە دیاریکردنی ئەمڕۆ وەک یەکەم رۆژی مانگی جیلحیجە، جەژنی قوربان لە عێراق دەکەوێتە رۆژی شەممە 1-8-2020.
پێشتر سعودیە رۆژی سێشەممە 21-7-2020 وەک یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجە دیاری کرد و رۆژی هەینی 31--2020ـیشی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، دیاری کرد.
باسنیوز
