هاوپەیمانی نەسڕ: پێویستە مافی خۆپیشاندانی هێمنانە بپارێزرێت
هاوپەیمانی نەسڕ جەختدەکاتەوە لەسەر رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندانی هێمنانە و مافی خۆپیشاندەران لە گوزارشتکردن لە داخوازییەکانیان و گوێگرتن بۆ داواکارییەکانیان و رێگریکردن لەهەر جۆرە پێکدادانێک لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا.
هاوپەیمانی نەسڕ لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەنان نێردراوە بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا پێداگریی دەکات لەسەر پێویستی بەجێهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەجێهێنانی چاکسازییەکان و پاراستنی یاسا و سەقامگیری، لەهەمانکاتدا داخوازە لە حکومەت کە پێویستە دادپەروەری گشتگیر بێت بەبێ هیچ جۆرە جیاکارییەک.
چاکسازییەکان دەبێت جددی بن و لەژێر هەژمونی پێوەری دوڕویدا نەبن یاخود پڕوپاگەندەی میدیایی
ئاماژەی بەوەشکردوە، چاکسازییەکان دەبێت جددی بن و لەژێر هەژمونی پێوەری دوڕویدا نەبن یاخود پڕوپاگەندەی میدیایی، و بەدور بێت لە هاوسەنگی بەرژەوەندییەکانی ئەو هێزانەی کە سودمەندبوی دەسەڵاتن.
جەختدەکاتەوە لەسەر رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندانی هێمن و مافی خۆپیشاندەران لە گوزارشتکردن لە داخوازییەکانیان و گوێگرتن بۆ داواکارییەکانیان
هاوپەیمانی نەسڕ جەختدەکاتەوە لەسەر رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندانی هێمن و مافی خۆپیشاندەران لە گوزارشتکردن لە داخوازییەکانیان و گوێگرتن بۆ داواکارییەکانیان و رێگریکردن لەهەر جۆرە پێکدادانێک لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا.
باسی لەوەشکردوە، سەرنجی حکومەت ئاڕاستە دەکات بەرەو پێویستی بەجێهێنانی ئەرکەکانی "قۆناغی راگوزەر کە بە بنچینەی سەرەکی و شەرعییەکەی دروستبونێتی.
خەندان
