هه‌نگاریا فڕۆكه‌یه‌ك پێداویستی پزیشکی گه‌یانده عێراق
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، شەوی رابردو فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی له جۆری C130 تایبه‌ت به هێڵی ئاسمانی عێراقی، كه هه‌ڵگری كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ته‌ندروستی بو له‌وڵاتی هه‌نگاریاوه گه‌یشته‌وه عێراق، سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانیش تایبه‌تن به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ژماره‌یه‌كی زۆر پێداویستی ته‌ندروستی تێدابوه، له‌نێویشیاندا ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس
ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆكه‌كه له سه‌ربازگه‌ی شه‌هید محه‌مه‌د عه‌لای ئاسمانی نیشتوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر پێداویستی ته‌ندروستی تێدابوه، له‌نێویشیاندا ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان، هاوكاری و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستیان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌وانه‌ی عێراق.
خەندان-
