مسته‌فا كازمی گه‌یشته كه‌ربه‌لا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌ردانێك مسته‌فا كازمی گه‌یشتوه‌ته پارێزگای كه‌ربه‌لا، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی جێبه‌جێكراو، هه‌روه‌ها به‌دواداچونه بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و پرۆژانه‌ی كه به‌ته‌واونه‌كراوی ماونه‌ته‌وه.
مسته‌فا كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌دواداچون بۆ كێشه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان و بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كات
له‌زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌دواداچون بۆ كێشه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان و هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێداویستی و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كات.
خەندان
