نەتەوە یەکگرتوەکان: سیستەمی چاودێری تەندروستی عێراقی بەهۆی ململانێێی چەندین ساڵانەوە لاوازبوە.
نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، "سیستەمی چاودێری تەندروستی عێراقی بەهۆی ململانێێ چەندین ساڵانە لاوازبوە، سزاکان و هەروەها نزمبونەوەی وەبەرهێنان لە بواری تەندروستی، کە تا ئێستا کەم و کوڕی توانایی هەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، تەنگەژەکە هەڕەشەی خراپترکردنی خاڵی لاوازەکان لە نێو کۆمەڵگەی ئاوارەو پەنابەرو هەروەها کۆچبەرەکان دەکات لە عێراق".
ئاماژەی بەوەشکردوە، نوسینگەی یارمەتیەکانی مرۆیی (BHA) سەر بە نوسینگەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ویلاتەیەکگرتوەکان (USAID) پشتگیری ئەرکەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەکات بۆ وەستاندنی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە عێراق، پاڵپشتی دارایی کە لەلایەن نوسینگەی یارمەتیەکانی مرۆیی پێشکەش کراوە، دەبێتە هاندانی بەرنامەڕێژی بەردەوامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق لە کەمپەکان و شوێنی و مۆڵگە نافەرمیەکان لەسەرتاسەری پێنج پارێزگا کە بریتین لە ئەنبار، بەغدا، هەولێر، دهۆك و نەینەوا.
ئامانجی ئەم پڕۆژەیە پتەوکردنی توانایی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگاکانە بۆ وەڵامدانەوەیەکی کاریگەر بۆ کۆرۆنا
بەپێی راپۆرتەکە، ئامانجی ئەم پڕۆژەیە پتەوکردنی توانایی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگاکانە بۆ وەڵامدانەوەیەکی کاریگەر بۆ کۆرۆنا، بەتایبەتی لەنێو گروپە لاوازەکان، پتەوکردنی چاودێری کردنی نەخۆشی لە کاتی بڵاوبونەوەی پەتاکە، هەروەها برەودانە بە توانای خزمەتگوزاریەکانی چاودێری تەندروستی بۆ دیاریکردن و هەروەها بەڕێوەبردنی حاڵەتە دوپاتکراوەکان بە شێوەیەکی کاریگەر.
گێرارد وایت، سەرۆکی نێردەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق رایگەیاند، "حکومەتی عێراقی و رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پێویستی بە هێشتنەوەی پەیڕەوێکی نەرم و نیانە بۆ پاراستنی سەلامەتی خەڵکە لاوازەکان بەدرێژایی ئەم پەتا گەشەسەندوە".
باسی لەوەشکردوە، "ئێمە سوپاسی نوسینەگەی یارمەتیەکانی مرۆیی دەکەین بۆ بەردەوامبونیان لە پشتگیری کردن بۆ روبەڕوبونەوەی بەرەنگاریەکانی ئاوارەکان، پەنابەر و هەروەها کۆمەڵگا خانەخوییەکان بە درێژایی هەروەها دوای ماوەی تەنگەژەکە".
مانگی نیسانی ئەمساڵ، رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بانگهێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ بەدەستهێنانی 20.4 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ سنوردارکردنی کاریگەریەکانی مرۆیی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کۆرۆنا
لە مانگی نیسانی 2020، رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بانگهێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ بەدەستهێنانی 20.4 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ سنوردارکردنی کاریگەریەکانی مرۆیی و ئابوری و کۆمەڵایەتی پەتای کۆڤید 19، هەروەها پشتگیریکردنی کۆمەڵگا زیانلێکەوتوەکان بۆ ئامادەکردن بۆ چاكبونەوەی مەودا درێژتر، بەپێی پلانی وەڵامدانەوەی ستراتیژی تایبەت بە کۆرۆنا.
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق سوود لە تۆڕی فراوانی کارمەند و نوسینگەکانی تایبەت بەخۆی لەسەرتاسەری هەمو پارێزگاکان وەردەگرێت.
خەندان-
