عێراق له‌باره‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله داوای دانوستان له توركیا ده‌كات
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاویه‌كانی حکومەتی عێراق، به‌فه‌رمی داوایان له توركیا كردوه تایبه‌ت به به‌نداوی ئه‌لیسۆ ده‌ست به‌دانوستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بێ ئاوی له‌عێراق به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر روباری دیجله دروست نه‌بێت.
به‌نداوی ئه‌لیسۆ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر عێراق دروستكردوه
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاویه‌كان ئاشكراشیكردوه، به‌نداوی ئه‌لیسۆ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر عێراق دروستكردوه و ده‌بێته هۆكارێكیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتودا كێشه‌ی گه‌وره‌ی كه‌مئاوی روبدات.
ئه‌ردۆغان داوا له‌عێراق ده‌كات رێز له‌بریاره‌كه‌ی توركیا بگرن
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك کۆماری توركیا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر روباری دیجله ده‌كاته‌وه، پێویسته عێراقیه‌كان رێز له بڕیاره‌كه‌ی توركیا بگرن.
خەندان-
