داعش هێرش دەکاتە سەر باشووری سامەڕا
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرش دەکەنە سەر باشووری شاری سامەڕا.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، هێرشەکە درەنگانی شەوی شەممە 30-5-2020 کراوەتە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقی لە ناوچەی سەعێوییەی شارەدێی موعتەسەم لە باشووری سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەدین.
لە ئەنجامی هێرشەکەی داعشدا، هەروەک میدیا عێراقییەکان باسی دەکەن، پۆلیسێکی فیدراڵیی عێراقی کوژراوە و پێنج پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
