بەهۆی هاوڕەگەزبازانەوە داوای داخستنی چەند باڵوێزخانەیەک لە بەغدا دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 17-5-2020، حەسەن سالم، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقون لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەرزکردنەوەی ئاڵای هاوڕەگەزبازان کارێکی نائەخلاقییە و سووکایەتییە بە گەلانی مسوڵمان و دابونەریتی عێراقی.
حەسەن سالم پێیوایە ئەو باڵوێزخانانە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای هاوڕەگەزبازان لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش مەترسیدارترن، چونکە دابونەریت و ئەخلاقی کۆمەڵگە تێکدەدەن.
ئەو پەرلەمانتارە بە پێویستی دەزانێ حکوومەتی عێراق هەڵوێستێکی توندی هەبێ و ئەو باڵوێزخانانە دابخات.
ئەمڕۆ باڵوێزخانەکانی کەنەدا، بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی دژایەتیی هاوڕەگەزبازان، ئاڵای هاوڕەگەزبازانیان بەرز کردەوە.
باسنيوز
