کازمی داوای دۆزینەوەی رفێندراوان دەکات

کازمی داوای دۆزینەوەی رفێندراوان دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای دۆزینەوەی رفێندروان لە وڵاتەکەی، دەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 17-5-2020 کازمی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتەکەی کردووە.

لەو سەردانەدا، مستەفا کازمی لەگەڵ عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ کۆ بووەتەوە و داوای لێکردووە ”بە زووترین کات“ کار لەسەر دۆزینەوەی رفێندراوان و ونبووان، بکات.

بەهۆی ناکارایی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق، دەیان میلیشیای تیرۆریستی، توندڕەو و تائیفی بە ئارەزووی خۆیان خەڵک دەڕفێنن، دەکوژن و کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەنجام دەدەن.












باسنيوز


Top