تورکیا پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

 تورکیا پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا رایگەیاند، سبەی یەکشەممە دەست بە وەرگرتنی داواکاریی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ وەرگرتنی ڤیزای تورکیا دەکەن، دوای ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە راگیرابو.

باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سبەی یەکشەممە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی وڵاتەکە دەست بە وەرگرتنی داواکاریی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ وەرگرتنی ڤیزای تورکیا دەکەن، دوای ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە راگیرابو.

ئەو هەنگاوە بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و تورکیایە

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هەنگاوە بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و تورکیایە، تا قەرەباڵغیی زۆر لەسەر داواکاریی وەرگرتنی ڤیزا دروستنەبێت.

بڕی 50 دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر کەسێک وەردەگیرێت، بەڵام تا دەستپێکردنەوەی گەشتەکان کە ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە راگیراون ناتوانن گەشت ئەنجام بدەن

لەبارەی وەرگرتنی باج، باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا باسی لەوەشکردوە، بڕی 50 دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر کەسێک وەردەگیرێت، بەڵام تا دەستپێکردنەوەی گەشتەکان کە ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە راگیراون ناتوانن گەشت ئەنجام بدەن.




خەندان-
Top