گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دوور خرایەوە
بە پێی نووسراوێكی فەرمی كە ئیمزای مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراقی لەسەرە، عەبدولكەریم خەلەف لە پۆستەكەی دوور خرایەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە خەلەف لە سەردەمی خۆپیشاندانەكانی ناڕەزاییدا، لەلایەن هاووڵاتییانی عێراقەوە ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرا، بە تایبەتییش كە بەردەوام بە شێوازێكی دوور لە بەها باڵاكان و ناونیشانی فەرمی لێدوانی دەدا.
هەروەها لە شوێنی خەلەفدا، عەمید یەحیا رەسول دامەزرێندرا، كە سەركردەیەكەی مەیدانی شەڕی داعش بوو و لە كاتی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشوودا، لە پۆستەكەی دوور خرابووەوە.
باسنيوز
