سەرۆك كۆمار و مالكی كۆبونەوە
له‌دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیر دووباره پیرۆزبایی له سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پشكنین و شیكاری و چاره‌سه‌ری پزیشكی كه‌له كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ بۆیكرابوو. هه‌ر له‌و دیاره‌دا سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر پێكه‌وه چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ست به باری ئێستای عیراقیان تاوتوێكرد له‌و باره‌یه‌شه‌وه هه‌ردوولا پێویستی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی چڕ‌و پڕیان دووپاتكرده‌وه بۆ سه‌رخستنی كۆنگره‌ی نیشتمانی چاوه‌روان كرا‌و به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سه‌ره‌كیه‌كان له وڵات‌دا .
هاوكات ئاماژه‌یان كرد بۆ گرنگی هێنانه ئارای كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ له ته‌بایی و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ههمووهێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ تێپه‌راندنی كۆسپ و كه‌نده‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی وڵات .
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك تاڵه‌بانی و مالكی بیر و راوبۆچوونه‌كانیان چوونیه‌ك بوو بۆ پێویستی په‌له‌كردن له په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قانونی نه‌وت و گاز و قانونه‌كانی تر كه‌په‌یوه‌ستن به‌ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ر كردنی هه‌موو كێشه‌و مه‌سه‌له ئاڵۆزه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستورو قانوندا.
