جۆ بایدن داوا له سه‌ركرده‌كانی عێراق ده‌كات كێشه سیاسییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه داوای له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان كردن كه خۆیان به‌دوور بگرن له ناكۆكییه سیاسییه‌كان .
كۆشكی سپی روونیكرده‌وه كه بایدن رۆژی هه‌ینی رابردوو په‌یوه‌ندی به نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی فراكسیۆنی عێراقییه كردووه هه‌روه‌ها دوێنێش په‌یوه‌ندی به ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه و جه‌ختی كردۆته‌وه له سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه كه عه‌لاوی و بایدن باسیان له‌و قه‌یرانه سیاسییه كردووه كه عێراق پیچی تێپه‌ر ده‌بێت و رێگه چاره‌ی گونجاوشیان بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه خستۆته روو .
بایدن له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنه‌یدا له گه‌ڵ عه‌لاوی ته‌ئكیدی له سه‌ر به‌دیهێنانی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی كردۆته‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا . هه‌ر بۆیه‌ش فراكسیۆنی عێراقییه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆی دواخست بۆ ئه‌مڕۆ كه بڕیار بوو دوێنێ شه‌ممه ئه‌نجامی بدات سه‌باره‌ت به دیاتریكردنی هه‌ڵوێستی خۆی له بڕیاری هه‌لپه‌ساردنی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تدا .
له به‌رامبه‌ریشدا نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له گه‌ڵ ئه‌فسه‌رو سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان هۆشداریدا له‌وه‌ی كه پێوسته سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان خۆیان به دوور بگرن له ململانێی سیاسی .
مالكی روونیكرده‌وه كه پێویسته وتارمان له ده‌ره‌وه یه‌ك وتار بێت ئه‌گه‌ر هاتوو له ناوه‌خۆشدا جیاوازیمان هه‌بێت و پێویسته به شێوه‌یه‌ك قسه نه‌كه‌ین كه خاوه‌نی چه‌ند ولاتێكین به‌ڵكو یه‌ك وڵاتین .
