مالیكى و ئەردۆگان هێرش دەكەنە سەر یەكتر
دواى ئەوەى لە 13ى ئەم مانگەدا سەرۆك وەزیرانى عێراق سەركۆنەى \"دەستێوەردانى توركیا لە كاروبارى ناوەخۆى عێراق\""ى كرد، ئەردۆگان لە وتەیەكیدا لەبەردەم لێژنەیەكى پەرلەمانیى وڵاتەكەى گوتى \""پێویستە مالیكى بزانێ توركیا لە ئاست هەر پێكدادانێكى تایفایەتیدا لە عێراق بێدەنگ نابێ\"".
هەروەها جەختى كرد\""پێویستە مالیكى ئەمە باش بزانێ، لەبەرئەوەى ئێمە سنوورى هاوبەشمان هەیە\""، بەڵام ئاماژەى بە شێوەى كاردانەوەكەى نەكرد.
لەبەرامبەردا مالیكى لەبەیاننامەیەكدا كە لە نووسینگەكەى دەرچووە، لێدوانەكەى سەرۆك وەزیرانى توركیاى بە مایەى \""تووڕەیى عێراقییەكان\"" لەقەڵەم دا.
مالیكى گوتى \""هاووڵاتییانى عێراقى شانازى بە وڵات و دەوڵەتى خۆیانەوە دەكەن نەك بە دەوڵەتێكى تر، بەڕێز ئەردۆگان بەم لێدوانانەى هەموو عێراقییەكان تووڕە دەكا، بەتایبەت ئەوانەى ئەو بەرگرییان لێ دەكا\"" وەك ئاماژەیەك بۆ سونە.
لە بەیاننامەكەى مالیكدا هاتووە لێدوانەكانى دوایى ئەردۆگان \""دەستێوەردانێكى نوێن لە كاروبارى ناوەخۆى عێراق\"" و ئاماژەى بەوە داوە \""لەكاتێكدا عێراق پەرۆشە بۆ بەستنى باشترین پێوەندى لەگەڵ هەموو دەوڵەتان، لەوانەیش توركیا، لە هەمان كاتدا هەرجۆرە دەستوەردانێك لە كاروبارە ناوەخۆییەكانى رەت دەكاتەوە\""."
