دیالە..لە هێرشێکدا 6 ئەندامى سەحوە و پۆلیس و ئەهلى حەق کوژران

دیالە..لە هێرشێکدا 6 ئەندامى سەحوە و پۆلیس و ئەهلى حەق کوژران
سەر لەبەیانیى ئەمڕۆ لە ناوچەیەکى نێوان شارۆچکەى خاڵس و شارەباندا، لە ئەنجامى هێرشى ژمارەیەک چەکدارى ئەهلى حەق بۆ سەر خاڵێکى پشکنینی هاوبەشى پۆلیس و سەحوە ،شەش کەس لە هەردوولا کوژران.

فەرماندەى فەوجى یەک لە لیواى 20 سوپاى عێراق (ئارام نوورى( بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى ڕاگەیاند کە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە ناوچەى ئەسوەد، نێوان شارۆچکەى خاڵس و شارەبان ژماەیەک چەکدارى ئەهلى حەق هێرشیان کردە سەر خاڵێکى هاوبەشى هێزەکانى پۆلیس و سەحوە و بە هۆیەوە 2 پۆلیس و دوو ئەندامى سەحوە کوژران.

ئەو گوتی: \"لە شوێنى ڕووداوەکە دواى هەڵاتنى چەکدارەکان دوو تەرم بە جێ ماون کە سەر بە گرووپى ئەهلى حەقن، دواى گەیشتنى هێزە فریاگوزارییەکانیش دەست کرا بە گوێزانەوەى تەرمەکان.\"""
Top