عێراقییە: سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو دەستەڵاتەی نییە وەزیر لە كار لا بدات
پەرلەمانتارێكی عێراق لە لیستی ئەلعێراقییە، دەڵێت كە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی بەغدا بە لادانی وەزیرانی سەربە لیستی عێراقییە لۆژیكی نییە و قەیرانەكان قووڵتر دەكاتەوە.
لە لیستی عێراقییە(عەبدولخزر هادی)، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاندا: هیچ كەس ناتوانێت ئەم بڕیاری لادانی وەزیران پێڕۆ بكات، چونكە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیڕاق پێشی بەم بڕیارە گرتووە.
(هادی) ڕوونی كردەوە كە یەكێك لە نۆ بەندەكانی ڕێككەوتننامەی هەولێر، ئاماژەی داوە كە ئەنجوومەنی وەزیران سیستەمێكی نێوخۆیی هەیە و لە دەستەڵاتی سەرۆكوەزیراندا نییە هیچ وەزیرێكی لیستی عێراقییە دوور بخاتەوە، چونكە قانوونی 20ـی ساڵی 1991ـی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو دەستەڵاتەی بە سەرۆكوەزیران نەداوە بتوانێت وەزیر لە كار لا بدات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە دانیشتنی دوێنێیدا بڕیاری دا كە وەزیرانی سەربە لیستی عێراقییە لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیراندا بەشدار نابن و هەر بڕیارێكیش ئەوان بیدەن كاری پێ ناكرێت.
