هێشتا پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە (موتڵەگ) نەچووەتە پەرلەمان
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق(شلێر عەزیز) لە لێدوانێکی تایبەت بۆئاژانسی پەیامنێر گوتی: \"تائیستا بابەتی لێسەندنەوەی متمانە لە ساڵح موتڵەگ نەهاتۆتەناو پەرلەمانی عێراق، بەڵام ئێمە وەکو هاوپەیمانی کوردستانی پێمان وایە ئەوە بە ڕێککەوتنی سیاسی هاتووە و شتێکی ئاساییشە بە ڕێکەوتنی سیاسی لیستی عێراقیە یەکێکی دیکە لەجێگەی ئەو دابنێنن و ئێمە تاکو ئێستا ئاگادار نەکراوین کە ئایا متمانەی لێبسەندرێتەوە یاخو لێی نەسەندرێتەوە\"".
(شلێر عەزیز) گوتی:\""ئێمە ڕێککەوتنمان هەیە و چاوەڕێی ئەوە کۆنگرە نیشتیمانیە دەکەین کە سەرۆککۆماری عێراق بانگێشی هەموو لایەنە سیاسیەکانی کردوە بۆئەوەی کێشەیە چارەسەر بکرێت و بگەڕێتەوە ناو کارەکەی خۆی\"".
-(PNA)"
