بەبێ لیستی عێراقیە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ كرد

بەبێ لیستی عێراقیە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ كرد
لەدەستپێكی دانیشتنەكە، لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بەیاننامەیەكی لە دژی پەرلەمانتاری لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی خوێندەوە، كە پێشتر سەرۆك كۆماری تۆمەتبار كردبوو بە داڵدەدانی تیرۆر.


شوان محەمەد تەها، ئەندامی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە گوڵان میدیای راگەیاند: كەمێك بەر لە ئێستا بەبێ ئامادەبوونی لیستی عێراقییە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستی پێ كرد و، لەپێشەكی دانیشتنەكە هاوپەیمانی كوردستانی بەیاننامەیەكی نارەزایی لە دژی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتیمانی (حسێن ئەسەدی) خوێندەوە.

پێشتر لە راگەیاندنێكدا ئەسەدی سەرۆك كۆماری عێراق (جەلال تاڵەبانی) بە تیرۆر و داڵدەی تیررست لەقەڵەم دا، ئەمەش بە داڵدەدانی تارق هاشمی سەرۆك كۆماری عێراق لە سلێمانی.

شوان محەمەد تەها وتیشی: هاوپەیمانی نیشتیمانی ئەوەیان دووپاتكردەوە كە لێدوانەكەی حسێن ئەسەدی گوزارشتە لە رای تایبەتی خۆی و، هاوپەیمانییەكەیان لەسەر وتەكانی ناڕاوییە.

شوان تەها: رێژەی یاساییی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بوون، لە سەرەتای دانیشتنەكەشدا هاوپەیمانیی كوردستان بەیاننامەیەكی خوێندەوە و سەركۆنەی لێدوانەكانی حوسێن ئەسەدی پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نیشتمانی كرد و داوای كرد ئەسەدی بەڕەسمی داوای لێبووردن بكا.
Top