سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به دانیشتنه‌كانی ده‌كاته‌وه
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانی عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا) ی راگه‌یاند \"
سبه‌ی سێشهمه پشووی فه‌رمی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی پێدێت و ده‌ست به ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كان ده‌كرێ\"".
روونیشیكرده‌وه \""به پێی ئه‌و كارنامه‌ی له به‌ر ده‌ستدایه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2012 ده‌كرێت، هاوكات خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میش بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی تر ئه‌نجام ده‌درێ\"".
وتیشی \""به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران له دانیشتنی سبه‌یدا ئاماده ده‌بن یاخود نا، چونكه تا ئێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری ته‌نكژه‌ی سیاسیی ئێستای عێراق بكرێ\""."
