به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
ئه‌مڕۆ ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا عیراق پیایدا تێده‌په‌ڕێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا گه‌یشتنه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1- هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار به‌پێی ئه‌و رێوشوێنه دادوه‌رییانه‌ی كه یاسا رێگای پێده‌دات و ده‌بنه‌هۆی گه‌یشتن به‌ڕاستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست.
2- رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی گشتی بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كه په‌یوه‌ستن به‌ئیداره‌ی حوكم و ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها دانانی رێگاچاره‌ی هه‌میشه‌یی كه پرۆسه‌ی سیاسی له‌و قه‌یرانه به‌دووربگرێت كه دێنه رێگای، پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاریش بۆ خۆسازدان بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه.
3- سه‌رۆك كۆمار له‌په‌یوه‌ندیی خۆیدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنگره‌یه.
4- له‌پێناو دابینكردنی كه‌شوهه‌وای گونجاو و زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه، هه‌ردوولا داوای راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن و راگرتنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه ده‌بنه‌هۆی ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كه، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی كه‌شێكی سیاسی له‌بار.
سلێمانی
سێ شه‌ممه
27/12/2011
