تاریق هاشمی: له‌ئێستادا له‌كوردستان ده‌مێنمه‌وه‌و خێزانه‌كه‌شم عیراقیان به‌جێهێشتووه
هاوكات له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌موو لایه‌كی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕو ناكۆكی تایه‌فی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 2006-2007 له‌عیراق له‌ئارادابوو ئاگاداركردوه .
له‌و دیداره‌یدا كه له قه‌ڵاچوالان له‌گه‌ڵیدا سازكراوه، هاشمی ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌رئه‌نجامی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستای عیراقی تێدایه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیره‌وه دروستكراوه زۆر مه‌ترسیداره‌و ده‌ڵێت نوری مالكی باش ده‌زانێت كه‌لایه‌نگرانی تاریق هاشمی سه‌ر به چ گروپێكن و ده‌بێت بیریشی له‌وه كردبێته‌وه كه كاردانه‌وه سلبییه‌كانی ئه‌م كه‌یسه چی ده‌بن.
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا تاریق هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، كه به‌نیازه له ئێستادا له‌كوردستان بمێنێته‌وه‌و خێزانه‌كه‌شی عیراقیان به‌جێهێشتوه پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێك هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌كیش له فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌ستگیر كراون.
