مامۆستایه‌كی زانكۆی موسته‌نسه‌ریه‌ تیرۆر ده‌كرێت

مامۆستایه‌كی زانكۆی موسته‌نسه‌ریه‌ تیرۆر ده‌كرێت
له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی موسته‌نسه‌ریه‌ له‌به‌غدا تیرۆركرا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵه‌كان كه‌ له‌سه‌رچاوه‌ حكومییه‌كانی به‌غداوه‌ گواستویانه‌ته‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانی دوێنی 21-12 له‌شاری به‌غدای پایته‌خت له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌و به‌ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ، ته‌قه‌ له‌مامۆستا (فارس یاوز) یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی (موسته‌نسه‌ریه‌) ی به‌غدا كراوه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانیله‌ده‌ستداوه‌.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، دوابه‌دوای كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رێوشوێنی توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌رو ته‌رمی ئه‌و مامۆستایه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا كراوه‌.
Top