بڕیاری ده‌سـتگیرکردنی (تاریق ئه‌لهاشمی) درا
ژه‌نه‌ڕاڵ عادل ده‌حام فه‌رمانده‌ی پـۆلیسی به‌غدا گوتی: بڕیاره‌که به‌پـێی مادده‌ی چواری دژه تێرۆر شه‌وی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن پـێـنج دادوه‌ره‌وه واژۆ و ده‌رچووه.
به پێی ئه‌م هه‌وڵه، ناوی ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی هاشمی له بڕیاره‌که‌ی ئه‌م دادوه‌رانه‌دا هاتووه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه‌ش دانپێدانان چه‌ند که‌سێـکی بڵاوکرده‌وه که ده‌ڵێن پاسه‌وانی هاشمی بوون و دانیان به‌وه ناوه که خودی هاشمی له به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره تێرۆرسـتیـیانهی ئه‌نجامیانداوه، پاره‌ی پێداون.
له لایه‌کی دیکه‌وه دکتۆر هانی عاشور ڕاوێژکاری لیستی ئه‌لعێراقیـیه به ڕادیۆ سه‌وای گوتووه هێزێـکی سه‌ربازی دووشه‌ممه دووشه‌ممه خۆی به باره‌گای (هاشمی) له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدادا کردووه.
