لێژنەی یاساییی پەرلەمان لەسەر رەشنووسی كۆتای یاسای لێبوردنی گشتی رێك كەوت
خالید شوانی سەرۆكی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەناو تەلاری پەرلەمانی عێراق لە بەغدا رای گەیاند دوای گفتوگۆی زۆر و راوێژكردن لەگەڵ ئەنجوومەنی راوێژكاریی دەوڵەتدا، هێزە سیاسییەكانی ناو لێژنەی یاساییی پەرلەمان لەسەر داڕشتنی رەشنووسی كۆتای یاسای لێبووردنی گشتی گەیشتنە رێككەوتن.
زیاتر گوتی \"لێژنەی یاسایی هەوڵی دا دەقە زیادەكانی رەشنووسی یەكەم فەرامۆش بكا و بایەخ بە یاساكە بدا لە رووی ئامانج و ئەو هەڵاوێردانەی تێیدا هاتوون بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاساكە لەسەر ئەرزی واقیعدا ئاسان بێ، هاوكات سوودمان لە هەڵەكانی یاسای پێشووی لێبووردنی گشتی وەرگرت\"".
ئاماژەی بەوەش دا \""یاساكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە بڕواناكانیان ساختەیە و پۆستەكانیان لە بەڕێوەبەری گشتی كەمترە، هاوكات ئەوانەی سامانی گشتیان لرفداوە یاساكە دەیانگرێتەوە بەو مەرجەی ماڵە دزراوەكە بگەڕێننەوە\"".
پەرلەمانی عێراق لە ئەیلوول/سێپتێمبەری رابردوو بەشێوەیەكی سەرەتایی دەنگی لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی دا كە لەلایەن رەوتی سەدەرەوە پێشكێش كرابوو، بەو پێیەی دواتر پڕۆژەیاساكە بۆ لێژنەی یاسایی رەوانە بكرێ بۆ زانینی ئاستی گونجانی لەگەڵ دەستووری عێراقدا."
