وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رێنمایی تازه بوچ چاره‌سه‌ر كردن له ده‌ره‌وه‌ی عێراق دیاری ده‌كات
له‌م باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری به‌شی چاره‌سه‌ری پزیشكی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دكتور شزا عامری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لیژنه‌ی چاره‌سه‌ر كردن له ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئه‌و داوایانه وه‌رده‌گرێ كه داوا ده‌كه‌ین له ده‌ره‌وه‌ی عێراق چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیان بكرێت به‌تایبه‌تی حاله‌ته‌كانی نه‌شته‌ر گه‌ری به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی به جۆره‌كانی چاره‌سه‌ر دیاری كراوه
وتیشی : هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌یه ناكرێ له ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ دیاری بكرێت له‌وانه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێویستیان به شیاند و راهێنانه هه‌یه له جۆره‌كانی نه‌خۆشی بیركۆڵی و شه‌له‌لی مێشك و نه‌خۆشیه‌كانی پێست و شێر په‌نجه و نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان كه چاره‌سه‌ریان هه‌ر نیه, سه‌رباری ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه چاره‌سه‌ریان به دا‌و ده‌رمان پزیشكیه كه ده‌كرێ له عیراق چاره‌سه‌ر و به‌دواداچوونی بۆ بكرێ له‌لایه‌ن پزیشكانی و پسپورانی لوكالی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه خولیان بینوه
