هەفتەی داهاتوو کۆبونەوەى سەرکردە سیاسیەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت

هەفتەی داهاتوو کۆبونەوەى سەرکردە سیاسیەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەرلیستی هاوپەیمانی کوردستان شیمانە دەکات لەهەفتەی داهاتوو کۆبونەوەى سەرکردە سیاسیەکان بەسەرپەرشتی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بچێت.

حەسەن جیهاد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەرلیستی هاوپەیمانی کوردستان بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لەو ڕۆژانە ئامادەکاری دەکرێت بۆ سەرۆکی کوتلەکان کەلەلایەن سەرۆک کۆمارەوەببینرێن و گرنگی ئەو کۆبونەوەیە لەوەدایە ئێستا لەسەروبەندی دەرچونی هێزەکانی ئەمریکایە لەعێراق پێویستیان بەیەک ڕیزی زیاترە .

حەسەن جیهاد گوتی: لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەست دەکرێت بەبینی لایەنە سیاسیەکان دواتر کۆبونەوەى سەرکردەکان لەماڵی سەرۆک کۆمار ساز دەکرێت.

لەبارەی گرنگی ئەو کۆبونەوەیە حەسەن جیهاد ڕونیکردەوە عێراقیەو هاوپەیمانی نیشتیمانی لەسەر هیچ شتێک کۆک نین . ڕێک نەکەوتون لەسەر وەزارەت ئەمنیەکان و ئەنجوومەنی ستراتیژی باڵا ڕێک نەکەوتون ، لەسەر مەسئەلەی هەریمی کوردستان و پارێزگاکان کێشەی گەورە هەیە ئەوان دەڵێن داواکاری سەڵاحەدین دەستورییە مالکی ناتوانێت بەردەمی بگرێت مالیکیش قبوڵی نیە. بەگشتی ئەمە ئەجیندای کۆبونەوەکەیە.
Top