عیراق ئاماده‌یه‌ رۆڵی نێوبژیوان له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی سوریادا ببینێت

عیراق ئاماده‌یه‌ رۆڵی نێوبژیوان له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی سوریادا ببینێت
به‌وته‌ی راوێژكاری رۆژنامه‌وانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق، به‌غدا ئاماده‌یه‌ رۆڵی نێوبژیوان ببینێت له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی سوریادا.
عه‌لی موسه‌وی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیری عیراق له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ رۆڵی نێو بژیوان ببینێت بۆ كۆتایی هێنان به‌ره‌وشی ناهه‌مواری سوریاو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی سوریاو رێگرتن له‌خوێن رشتن له‌و وڵاته‌دا.
موسه‌وی وتیشی كه‌ نوری مالكی ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كانی سوریادا.
Top