وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق هیچی دیكه‌ رێگه‌ به‌ نیشانه‌وه‌ی فرِۆكه‌ی توركی له‌ خاكی عێراق نادات

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق هیچی دیكه‌ رێگه‌ به‌ نیشانه‌وه‌ی فرِۆكه‌ی توركی له‌ خاكی عێراق نادات
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق به‌ هۆی كێشه‌ی نیشتنه‌وه‌ی فرِۆكه‌كانی عێراق له‌ خاكی توركیا رێگه‌ له‌ نیشتنه‌وه‌ی فرِۆكه‌كانی توركیا له‌ عێراق ده‌گرێت و تا ئێستاش فرِۆكه‌كانی كوردستان لێی ئاگادار نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه‌.

هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌مرِۆوه‌ برِیاری داوه‌ رێگه‌ نه‌دات له‌ نیشتنه‌وه‌ی فرِۆكه‌كانی توركیا له‌ خاكی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، چونكه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ وڵاتی توركیا به‌ بیانووی برِێك پاره‌ی قه‌رز كه‌ لای كۆمپانیای سۆمۆی نه‌وتی عێراق رێگه‌نادات هیچ فرِۆكه‌یه‌كی عێراقی له‌ ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بنیشێته‌وه‌.

به‌نكین رێكانی بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند\" ئه‌م برِیاره‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م فرِۆكه‌خانه‌كانی عێراق به‌ كوردستانیشه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت تا توركیا رێگه‌ به‌نیشتنه‌وه‌ی فرِۆكه‌كانی عێراقی له‌ خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات\"".

وتیشی\""ناكرێت ئێمه‌ رێگه‌ به‌ نیشتنه‌وه‌ی فرِۆكه‌كانی توركیا له‌ خاكی خۆمان بده‌ین ئه‌وانیش رێگه‌ له‌ نیشتنه‌وه‌ی فرِۆكه‌كانی ئێمه‌ له‌ خاكی خۆمان بگرن\""."
Top