كورد ده‌توانێت هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عیراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
له‌گه‌ڵ ههمواركردندان
پسپۆڕێكی بواری یاساش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ستووری عیراق هه‌مواربكرێته‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نه‌بێت، ئه‌وا له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه پوچه‌ڵبكاته‌وه.
ئیبراهیم ركابی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: زۆربه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووردان، له‌نێویشیاندا ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه كه له50 په‌رله‌مانتار پێكهاتووه.
لیژنه پێكنه‌هێنراوه
خالید شوانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایشه له‌لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ ره‌تیكرده‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی لیژنه‌یه‌كی 50 ئه‌ندامی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور پێكهێنرابێت، وتیشی: هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌پێی ماده‌ی 142ی ده‌ستووری عیراق یه‌كێكه له‌ماده ده‌ستوورییه‌كان كه ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه دروستبكرێت بۆ پێداچوونه‌وه به‌ده‌ستووری عیراق، به‌لام ئه‌و جۆره لیژنه‌یه تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی دروست نه‌بووه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می ماده‌ی 142ی ده‌ستووری عیراق ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت له‌سه‌ره‌تای كاری خۆیدا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ئه‌ندامانی پێكبهێنێت كه‌نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق بكات، ئه‌ركی لیژنه‌كه‌ش ئاماده‌كردنی راپۆرتێك ده‌بێت بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه كه له‌چوار مانگ تێپه‌ڕنه‌كات و راسپاردهكانیشی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه بێت كه‌ده‌كرێت له‌ده‌ستووردا ئه‌نجامبدرێت.
وه‌ك هاوپه‌یمانیی لاریمان نییه
شوانی ئه‌وه‌ی بۆ كوردستانی نوێ روونكرده‌وه كه له‌خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا هه‌رچه‌نده ئه‌م لیژنه‌یه هه‌بوو، به‌لام نه‌گه‌یشته هیچ ته‌وافوقێك له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه، راشیگه‌یاند: دروستكردنی ئه‌و لیژنه‌یه تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی باسنه‌كراوه‌و له‌كاتی باسكردنیشیدا وه‌ك فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی لاریمان نییه، چونكه ئه‌وه ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه‌و له‌خولی پێشووشدا هه‌بووه.
د.نوری تاڵه‌بانی پسپۆڕی یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: به‌پێی ده‌ستووری عیراق ده‌بوایه ئه‌و ده‌ستووره له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دیاریبكرایهوهو ههمواربكرایه، وتی: پێموانییه ده‌ستوور به‌لیژنه‌یه‌كی 50 ئه‌ندامی هه‌مواربكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ند ماده‌یه‌ك له‌ده‌ستووری عیراقدا هه‌ن كه‌ده‌بێت هه‌مواربكرێنه‌وه، به‌لام دیاریش نه‌كراوه كه كام مادانه‌ن كه‌پێویسته ههمواربكرێنهوهو گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.
به‌شێوه‌یه‌كی راست رووننهكراونهتهوه
ركابی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو له‌نێو ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستووری عیراق كه پێویسته هه‌مواربكرێنه‌وه، ماده‌ی تایبه‌ت به‌گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی سیاسی په‌رله‌مان كهمافی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌یه‌و یاساكانی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردن و حزبه‌كان و یاسای دادگای بالای فیدراڵی و ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌ده‌ستووری ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست رووننهكراونهتهوه.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری یاسای هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عیراق كارێكی ئاسان نییه‌و پێویسته پێش هه‌مواركردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عیراق و هێزه سیاسییه‌كانی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و مادانه رێبككهون كه‌پێویسته له‌ده‌ستووردا ده‌ستكارییان بكرێت، وتی: به‌پێی خاڵێكی ماده‌ی 142ی ئه‌و ده‌ستووره ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتووانی سێ پارێزگا له‌كاتی ده‌نگدا ده‌نگ به‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ی ده‌ستوور نه‌ده‌ن ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه پوچه‌ڵده‌بێته‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش سێ پارێزگای هه‌یه، جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانی ناوچه دابڕێندراوهكانیش كوردن، بۆیه ئهگهربێتو پێشتر ته‌وافوقی سیاسی له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقدا نه‌كرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه سه‌رناگرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێیوایه ماده‌ی 140 كاتی به‌سه‌رچووه‌و ناكرێت كاری پێبكرێت، بۆیه پێویسته چاو به‌و ماده‌یه‌دا بخشێنرێته‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا داڕشتنه‌وه‌ی بۆ بكرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كهمافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دانیشتووانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌نێویاندا كه‌ركوك له‌به‌رچاوبگیرێت.
به‌لام خالید شوانی جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان رازینابن به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140، چونكه ده‌بێت حكومه‌تی عیراق هه‌وڵبدات كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه بكات نه‌ك هه‌مواری بكاته‌وه، وتی: هه‌ر هه‌مواركردنێك له‌و ماده‌یه‌دا بكرێت له‌لایه‌ن فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، به‌دڵنیایشه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانیشه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها د.نوری تاڵه‌بانی ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه ماده‌ی 140ی ده‌ستوور یه‌كێكه له‌و مادانه‌ی به به‌رده‌وامی لایه‌نی كوردی سوور بووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی نابێت ده‌ستكاریی بكرێـت، به‌ڵكو پێویسته جێبه‌جێبكرێت، وتی: هه‌رچه‌نده ماده‌ی 140 بۆ جێبه‌جێكردنی ماوه‌یه‌كی بۆ دیاریكرابوو كه‌كۆتایی ساڵی 2007 بوو كه‌ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌تی عیراق بوو له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێی بكات، به‌لام له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گرفت بۆ جێبه‌جێكردنی دروستكراوه، لایه‌نی كوردیش نه‌ك به‌ته‌نها هه‌ر ماده‌ی 140، به‌ڵكو هه‌ر ماده‌یه‌كی تر ده‌ستوور ئه‌گه‌ر هه‌مواربكرێته‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێت ئه‌وا خه‌ڵكی كوردستان به‌زۆرینه ده‌نگ ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی خاڵی چواره‌می ماده‌ی 142ی ده‌ستووری عیراق ئه‌وكاته راپرسی له‌سه‌ر ماده هه‌مواركراوه‌كان به‌سه‌ركه‌وتووی داده‌نرێت كه‌زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشانبده‌ن، هه‌روه‌ها 2/3ی ده‌نگده‌ران له‌سێ پارێزگا یان زیاتر رهتینهكهنهوه.
د.نوری تاڵه‌بانی له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ره‌تا ده‌ستووره‌كه به‌ته‌وافوق په‌سه‌ندكراوه، به‌بێ ته‌وافوقیش هیچ ماده‌یه‌كی ده‌ستكاریی ناكرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتووانی سێ پارێزگا كه‌ده‌نگ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستووره نه‌ده‌ن ئه‌وا ئه‌و كارانه‌ی كه‌كراوه هه‌مووی پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه، ده‌بێت جارێكی لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه بهدهستووردا دابنرێت و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه پهسهندبكرێتهوهو بخرێته‌وه به‌رده‌م خه‌ڵك تا ده‌نگی له‌سه‌ربده‌ن كه‌ئه‌و كاته‌شه كه زۆرینه‌ی سێ پارێزگا ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دا جارێكی تر پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه.
-PUKmedia
