په‌رله‌مانی عیراق پرۆژه یاسای سندوقی نیشته‌جێبوون په‌سه‌ند ده‌كات
له‌باره‌ی گرنگی یاساكه‌وه خالید شوانی په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراق به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه یاسایه گرنگی زۆری بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتووانی عیراق و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.
شوانی وتیشی: وه‌ك فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان پشتیوانی زۆرمان له‌پرۆژه یاساكه كردووه به‌و پێیه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی تر ده‌توانن سودی لێ وه‌ربگرن بۆ جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌و پاره‌یه.
خالید شوانی راشیگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه به‌و پێیه‌ی ئه‌وان سندوقی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، ئه‌و سندوقه هاوشێوه‌ی ئه‌و سندوقه‌یه كه‌له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
وتیشی: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه یه‌كێك بوو له‌داواكارییه‌كانی فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عیراق .
له‌باره‌ی ئه‌و قه‌رزه‌شه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی وتی: قه‌رزه‌كه بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ ده‌درێته هاووڵاتیان و پاشانیش هیچ زیاده‌یه‌كی ناخرێته‌سه‌ر له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌یدا، ئه‌م یاسایه له‌ساڵی داهاتووه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌بودجه‌ی ساڵی 2012 بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ داده‌نرێت، بڕی قه‌رزه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌و ئه‌و لایه‌نه دوای دیاریكردنی بودجه‌كه ته‌رخانی ده‌كات.
