وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق 10 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی له سه‌رتاسه‌ری عێراق راگه‌یاند
له‌و كونگره روَژنامه‌وانیه‌دا گوتی: دامه‌زراندنی 10000 به بریارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه به ژماره‌ی 144 كه له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ری كردوه هاتووه له‌و ژماره‌یه 7500 بوَ په‌رستارانه ئه‌وانیش تریش بوَ پیشكه‌كانی تری ته‌ندروستیه به‌مه‌رجێ داواكار نابێ ته‌مه‌نی له 40 ساڵ تێپه‌ری كردبێ و ده‌بێ رێژه‌ی 50% بوَ ژنان بێت و ئه‌وله‌ویتی دامه‌زراندن ده‌درێته پله یه‌ك و دووی شه‌هیدان.
هه‌ر له‌و كوَنگره روَژنامه‌وانیه‌دا به‌رێوه‌به‌ری پلاندانان روونیكرده‌وه كه پێشكه‌ش كردنی داواكاری له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان ده‌بێ دوایین واده‌ش بوَ گه‌یشتنی داواكاریه‌كان 13/10/2011 و ئه‌وله‌ویه‌ت بوَ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێ كه له‌سالانی رابردوو پیشه‌كانیان به‌جێ هێشتووه و ده‌رچوانی مه‌دره‌سه‌ی و ئاماده‌یی و په‌یمانگا و كوَلیژه‌كانی په‌رستیاری و ئه‌وانه‌ش كه پیشه‌كانیان به‌جێ هێشتووه له ده‌رچوانی په‌یمانگای پزیشكی تیقه‌نی له به‌شه‌كانی ته‌ندروستی و به‌شه‌كانی كیمیا و فیزیا و زینده‌وه‌رزانی به مه‌رجێ ئه‌وه‌ی داده‌مه‌زرێ ده‌بێ به‌لێن بدات كه له بواری په‌رستیاری كارده‌كات به‌و ناونیشانه وه‌زیفیه‌ی كه هه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ك 30% ئه‌و پله وه‌زیفیانه‌ی راگه‌یه‌ندراوه بوَ ئه‌وانه ده‌بێ كه له بنكه‌كانی به‌كاربردن له‌وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كوَمه‌ڵایه‌تی خوَیان ناونووس كردوه به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی بێكاری
ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دابه‌ش كردنی ئه‌م پلانه به‌پێی چری دانیشتوان ده‌بێ بوَ ده‌سته‌به‌ری داپه‌روه‌ری له دابه‌ش كردن‌دا و دابین كردنی پێداویستی هه‌ر شوێنێك , دروست بوونی ده‌زگای ته‌ندروستی نوێش كه تازه ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه له به‌رچاو گیراوه به‌مه‌ش فه‌رمانگه‌ی كه‌رتی ره‌ێافه له به‌غدا پشكی شێری به‌ركه‌وتووه‌كه 1360 پله‌ی وه‌زیفیه و كه‌رخیش 1118 پله وه‌زیفی به‌ر ده‌كه‌وێ بوَ مه‌دینه‌ت توبیت ته‌نها 50 پله داندراوه
سه‌باره‌ت به پارێزگاگانی به‌م جوَره پله‌كان دابه‌ش كراوه
به‌ێرا 738 و نینوى 1071 و میسان 378 و دیوانیه 436 و دیالى 638 و انبار 523 و بابل 672 و كربلاء 413 و كركوك 300 و واست 367 و موسنا 214 و ێلاح ا‌لدین 442 و نه‌جه‌ف474 و زیقار656
