تا كۆتایی ئه‌مساڵ موقته‌دا سه‌در ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا راگه‌یاند
له‌و باره‌یه‌وه موقته‌دا سه‌در له به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: له سۆنگه‌ی په‌رۆشیم بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی عیراق و پاشه‌كشه‌كردنی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له وڵاته‌كه‌مان، پێویستبوو له‌سه‌رم پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌رگریی عیراقی رابوهستێنم تا ته‌واوی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی داگیركه‌ر.
له به‌یاننامه‌كه‌دا موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌ته‌واوی له‌عیراق پاشه‌كشه بكه‌ن، ئه‌وا هێرشه سه‌ربازییه‌كانی تا واده‌یه‌كی نادیار راده‌گرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان دژی ئه‌و هێزانه رێكخراوترو توندتر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له به‌یان نامه‌یه‌كی پێشتوتریدا سه‌در رایگه‌یاند: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، دوای واده‌ی پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌وهێزانه له كۆتایی مانگی ئه‌مساڵ ره‌تكرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق بێت و رایگه‌یاند له‌و حاله‌ته‌دا وه‌كو هێزی داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و هێرش و چالاكییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی دژیان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده موقته‌دا سه‌در چالاكییه‌كانی میلشیای مه‌هدی كه باڵی سه‌ربازیی بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌تی هه‌ڵپه‌ساردووه، به‌ڵام تاقمێكی چه‌كدار به‌ناوی \" یوم موعود \"" سه‌ر به‌هه‌مان بزوتنه‌وه كه له ساڵی (2008) دا، دامه‌زراوه ناو به‌ناو په‌لاماری هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عیراق داوه .
"
