شارۆچکەی دور.. لە هێرشێکدا لە کاتی نوێژی تەراویج ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوخۆ و کورەکەی کوژران
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سەڵاحەدین بەرادیۆی دیجلەی راگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر مزگەوتێک لە گوندی بوشامان لە ناوچەی جەلامی رۆژهەڵاتی سامەرا لە کاتی نوێژی تەراویحدا و بەشێویەکی هەرەمەکی تەقەیان لە نوێژکەران کرد، لە ئەنجامدا جەمیل کەریم ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆی شارۆچکەی دور و کورەکەی و برینداربوونی کەسێکی تر.
وتیشی: چەکدارەکان دوای ئەنجامدانی هێرشەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتن.
