جه‌زائیر له‌هه‌موو قه‌رزه‌كانی عێراق خۆش‌بوو
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر موراد مهدلهسی له‌میانه‌ی نامه‌یه‌كدا بۆ هۆشیار زێباری هاوتا عێراقیه‌كه‌ی, له‌سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی عێراق خۆش‌بوو.
له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه حكومه‌تی جه‌زائیر له‌سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی سه‌رعێراق خۆش‌بوو بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به بڕی قه‌رزه‌كان بكات.
هه‌ر له‌م نامه‌یه‌دا مهدلهسی رایگه‌یاندووه, حكومه‌تی جه‌زائیر خوازیاری بوژانه‌وه‌ی ئاستی ئابووری عێراقه‌و هاوكات هه‌وڵی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان ده‌دات, له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی عێراق خۆشبووه.
په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌مانگی ئازار/ مارسی ساڵی 2010 له‌دۆخێكی ئاساییدایه دوای دامه‌زراندنی عوده‌ی مو‌سا عه‌بدولهادی وه‌ك باڵوێزی عێراق له‌و وڵاته.
