دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه
د.سیروان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان به PUKmediaی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ماویه مانگێكه له‌پشودایه جارێكی تر دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و بڕیاریشه له دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆیدا چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك گفتۆگۆیان له‌باره‌وه بكرێت، له‌وانه پرۆژه‌یاسی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و پرۆژه‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كێشان و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆ ده‌كرێت له‌وانه‌ش رێكه‌وتنی هاوكاری بازرگانی و ئابوری و هونه‌ری رۆشنبیر كه پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و ئازرباینجانه‌وه رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
سه‌باره‌ت به قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عیراق به‌تایبه‌تی پۆسته ئه‌منییه‌كان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنه دوای ته‌واو بوونی پشوووه‌كه باوه‌ڕناكه‌م باسی ئه‌و گرفتانه بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه له‌كاتی ده‌ستپێكردنی پشوی به‌هاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ره‌خنه‌ی زۆری روبه‌ڕوو بوویه‌وه به‌هۆی یه‌كلای نه‌كردنه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منییه‌كان .
چاودێری سیاسیش پێیانوایه یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه نییه هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به ململانێكانی نێوان عه‌لاوی و مالكییه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پێش ده‌ستپێكردنی پشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووجار ناوی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه بۆ پۆسته ئه‌منییه‌كان دیاریكران ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا‌و هه‌ر جاره‌ی به‌بیانویه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوای ده‌خست، جارێك به‌بیانوی ئه‌وه‌ی پێویسته ناوه‌كان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری كرد دواجاریش ناوه‌كانی نه‌خسته ده‌نگدانه‌وه.
هیوا ره‌سوڵ چاودێری سیاسی بۆ PUKmediaی رونكرده‌وه كه گرژیی و ئاڵۆزییه‌كان له نێوان ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عیراقییه‌و نوری مالكی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی قانونه به‌ره‌و زیاتر ده‌چێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری بۆ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی هه‌یه به‌هۆی ئه‌و هێرشه تونده‌ی كه به‌م دوایانه ده‌یكه‌نه سه‌ر یه‌كتر له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كاندا وتی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خۆی له ژێر كاریگه‌ری حزبه سیاسییه‌كاندایه‌و نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌و جه‌ماوه‌ریش ئێستا له عیراقدایه، جگه له كورد ئه‌وان بون به دوو به‌ره‌وه، به‌ره‌یه‌كیان سه‌ر به عه‌لاوین و به‌ره‌یه‌كی تریشسیان مالكی، هه‌روه‌ها خه‌ریكه شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كان شۆڕده‌بێته‌وه بۆ ناو جه‌ماوه‌ره‌كه، وه‌ك بینرا له رۆژی هه‌ینی رابردوودا جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولا هێرشی توندیان كرده سه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كتر، ئیتر چی چاوه‌ڕوانییه‌ك بكرێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانتاره‌كان.
وتشی: ئه‌گه‌ر كێشه‌كان یه‌كلاینه‌كرێته‌وه له نیَنوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كێشه‌كان زیاتر بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی وته‌بێژی لیستی عیراقیه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه لیستی عیراقییه له‌باره‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكه‌وه له دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵویستی كۆتایی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت جا نازانین ئه‌و هه‌ڵوێسته چیده‌بێت .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عیراقیه له هه‌وڵی وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیدایه بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ،به‌ڵام له ئێستادا له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته بێ ئومێد بووه به‌هۆی رازی نه‌بونی مالكی و دروستبونی كێشه له نێوانیاندا.
-pukmedia
