پێش یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى كێشه‌كان پشوى پارله‌مانى عێراق ده‌ستى پێكرد
له‌كاتێكدا تا ئێستا كێشه‌ى پرِكردنهوهى پۆسته ئه‌منیه‌كان وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه، پارِلهمانى عێراق پشوى یه‌ك مانگه‌ى ده‌ست پێكرد.
ئهمرِۆ شه‌ممه، پارِلهمانى عێراق پشوى ده‌ست پێكرد كه ماوه‌ى یه‌ك مانگ ده‌خاێنێت و پارِلهمانتارانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن پارِلهمان ده‌توانێت له‌كاتى پشودا بانگێشتى پارِلهمانتاران بكات بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى نائاسایی بۆ پرِكردنهوهى پۆسته ئه‌منیه‌كان ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان گه‌یشته رِێككهوتن.
زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى عێراقدا تێدهپهرِێت به‌ڵام به‌هۆى رِێكنهكهوتنى لایه‌نه‌كان تائێستا پۆسته ئه‌منیه‌كان پرِ نه‌كراونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌وه‌كاله‌ت بهرِێوهدهچێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ى ئه‌و واده‌یه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا دایناوه بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى، رِۆژنامهكانى عێراق بڵاویان كرده‌وه كه چاوهرِێ ده‌كرێت چه‌ند وه‌زاره‌تێك كه‌م بكرێته‌وه و تێكه‌ڵ به وه‌زاره‌ته‌كان بكرێت به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى رِۆتاینات و گه‌نده‌ڵى له وڵات‌دا.
