عه‌لاوی و عه‌بدولمه‌هدی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن پێكده‌هێنن
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێبهێنن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه نزیكه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی كه عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایده‌گه‌یه‌نن، جۆره ناكۆكییه‌ك له نێوان ریزه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن و رێكخراوی به‌در دروست بووه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێننه‌وه كه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی هیچ پۆستێكی بالاَی وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌فته‌ی رابردوو جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی به فه‌رمی داوای له سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد له پۆسته‌كه‌ی لایبدات.
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی ئاگادار كردۆته‌وه له‌وه‌ی سووره له سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن كه ئه‌و به‌ره‌یه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ویفاق به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی پێكده‌هێنرێ. روونیشیان كرده‌وه عه‌بدولمه‌هدی سوور بوونی خۆی له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دووپاتكردۆته‌وه ئه‌گه‌ر ببێته دووركه‌وتنه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن عه‌ممار حه‌كیم راسته‌وخۆ چووه‌ته ناو بابه‌ته‌كه‌و هه‌وڵده‌دات كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌ن چاره‌سه‌ر بكات.
